Couverture de Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

De : Rega Podcast Moshtaq Feyziyabi Diyako Germiani
Écouter gratuitement

À propos de ce contenu audio

کتێبی کورد بوون، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان محەممەد مەولوودیان یا حەمەدی مەولوودی‌‌ ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە. ناوبراو شایەدی شەڕی نێوان قەیسەری ڕووس و سوڵتانی عوسمانی لە سابڵاخ و ڕەشەکوژی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن قەزاقەکانی ڕووسەوە بووە. ئازادکردنی سابڵاخ لەلایەن سمایل ئاغای شکاک (سمکۆ)ـەوە بە چاوی خۆی دیتووە. دەگەڵ کۆمەڵێک لە لاوانی سەردەمی خۆی لە ساڵی ١٩٣٩ز یەکەمین حیزبی مۆدێڕنیان لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستان بونیات نا بەناوی (حیزبی ئازادیی کوردستان) کە پاشان کرا بە (کۆمەڵەی ژ.ک) و لە ئاکامدا بوو بە (حیزبی دیموکڕاتی کوردستان). ئێوە دەتوانن لە گشت پلاتفۆڕمەکانی جیهانRega Podcast, Moshtaq Feyziyabi Diyako Germiani Art
Épisodes
  • Kurdbun (کوردبوون) - Final - Episode 31
    Jan 6 2024

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌ ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.

    . من لە منداڵییەوە وا بار هاتووم کە لە هەموو عالەم بێمنەت بم و کەس بە گەورەی خۆم دانەنێم، جگە لە نیشتمانم. کەسیش بە دوژمنی خۆم نازانم، جاش و پیاوی دەوڵەت نەبێ. پێمخۆشە لەدواهەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دابنێم، جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێ، جا بمرم. بای کوردستان وە ڕوومەتم کەوێ، جا بمرم. لەناو خەڵکی خۆمدا بمرم. کە مردم با خاکی کوردستان لە ئامێزم بگرێ و لەناویدا بنێژرێم.


    Afficher plus Afficher moins
    30 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 30
    Jan 6 2024

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌.

    چ بکەم؟ کوردم و زۆرلێکراو. بەوە دڵخۆشی خۆم دەدایەوە کە منداڵەکانم لەوانەیە ئێستا لێم تێنەگەن بەڵام کە گەورەبوون و زوڵمی عەجەمانیان دیت، دەزانن کە باوکیان بۆ ئەو ژیانەی هەڵبژاردووە؟! ئەوکات دەزانن کوردبوون یانی چی!



    Afficher plus Afficher moins
    28 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 29
    Jan 6 2024

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.

    لێرەدا بەجێی دەزانم کە ئەوە بڵێم، ئاوەدان بێت کوردوستانی عێڕاقێ. گەر لە دونیادا پیاوەتی هەبێت لە کوردوستانی عێڕاقێ هەیە، لە هیچ جێگای تر نییە. ئەوەی من بە چاوی خۆم لە عێڕاقێم دیوە دە تاریف نایەت. وەختی زۆر دەوێت بۆ باسکردنی. کوڕە جا پیاوە گەورەکانیان چەند بە تەآسوفن


    Afficher plus Afficher moins
    31 min
Aucun commentaire pour le moment